پارته شیعیه‌كان هه‌وڵی قه‌ده‌غه‌كردنی خۆپیشاندانه‌كان ده‌ده‌ن
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی راگه‌یاندووه، چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی و ئایینی شیعه‌كان له هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه و زانیاریانهدان كه ده‌ریده‌خه‌ن ده‌ستی ده‌ره‌كی له پشت ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودان، له دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و گه‌نده‌ڵی له نێو به‌رپرسانی عیراقدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و لایه‌نانه ده‌یانه‌وێت ره‌زامه‌ندی چوار مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان به‌ده‌ستبهێنن و ئه‌و مه‌رجه‌عانه فه‌توای تهحریمكردنی خۆپیشاندانه‌كان بده‌ن.
باسی له‌وه‌شكردووه، ئه‌و لایه‌نانه زیاتر له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی " ئیسحاق فه‌یاز" كه به یه‌كێك له گه‌وره مه‌رجه‌عه‌كانی شیعه‌كان ده‌ناسرێت، فه‌توای تهحریمكردنی خۆپیشاندنه‌كان ده‌ربكات، به بیانووی هه‌بوونی ده‌ستی ده‌ره‌كی له پشت ئه‌نجامدانی خۆپشاندانهكانهوه.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت هاوڵاتیانی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق خۆپیشاندانی به‌رفراونیان له دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و گه‌نده‌ڵی له حكومه‌تی عیراقدا ده‌ستپێكردووه و له دوای به‌رفراوان بوونی خۆپیشاندانه‌كانیش، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق چه‌ند پاكێچێكی چاكسازی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پۆسته باڵاكان و پاسه‌وانی به‌رپرسان ده‌ركرد وبڕیاره له دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌ماندا ده‌نگ له سه‌ر ئه‌و پاكێجانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بدرێت.
خه‌ندان
