فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بیست و شه‌ش هێرشى دیكه‌ى ئاسماننیان كرده سه‌ر تیرۆریستانى داعش له عێراق و سوریا . له‌وباره‌یه‌وه هێزى ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه رۆژى شه‌ممه له عێراق حه‌ڤده هێرشى ئاسمانى كراونه‌ته سه‌ر پێگه و شوێنى شه‌ڕكردن و یه‌كه‌ى ته‌كتیكى و مۆڵگه و چه‌ك و ئۆتۆمبیله‌كانى داعش له نزیك بێجى و موسڵ و ڕومادى و چوار شارى دیكه .
هێرشه‌كانى دیكه‌ش له سوریا كراونه‌ته سه‌ر شوێنى شه‌ڕكردن و مۆڵگه و حه‌شارگه و ئۆتۆمبیل و یه‌كه‌ى ته‌كتیكى و له نزیك حه‌سه‌كه ، هۆل ، ره‌قه ، كانى غه‌زال ، عه‌ین عیسا .