بەهۆی چەند هێرشێـکی خۆکوژی لە ڕۆژئاوای شاری ڕومادی 8 سەرباز دەکوژرێن
بەرپرسە عێراقییەکان دەڵێن هێرشەکە لە لایەن داعشەوە ڕۆژی دووشەممە کراوەتە سەر ئەو بنکەیە لە ڕۆژئاوای شاری رومادی ناوەندی پارێزگای ئەنبار و تیایدا 3 ئۆتۆمبیل بەکارهێنرابوون کە دووانیان تانکەری سوتەمەنی بوون.
جێی ئاماژەیە بنکەکە بارەگای هێزی هاوبەشی سوپا و پۆلیس و چەکدارە سوننەکانە ئەوانەی دژی داعشن.
شەوی یەکشەممە بەرپرسانی لەشکری عێراقی لە راگەیاندنێـکدا لەسەر تەلەفیزیۆن گوتیان کە فڕۆکە جەنگیـیەکانی وڵات بنکە و بارەگاکانی داعشیان لە خۆرئاوا و باکوری عێراق کردووەتە ئامانج. دەشڵێن یەکێک لەو ئامانجانەی کە کەوتە بەر هێرشەکەیان کۆبونەوەیەکی ئەندامانی گروپی توندڕەوی دەوڵەتی ئیسلامی بووە لە شارۆچکەی تەلەعفەر.
VOA
