ده‌مه‌قاڵه له‌نێوان داعش و پزیشكی دادی موسڵ دروست بوو
رێكخراوی تیرۆریستی داعش 16 فه‌رمانبه‌ری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی نه‌ینه‌وای گوللـه‌باران كرد، به‌هۆی پڕبوونی ساردكهرهوهكانی پزیشكی دادی موسڵ، ده‌مه‌قاڵه له‌نێوان فه‌رمانبه‌ران و چه‌كداره‌كانی داعش، ده‌روست ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له سنووری نه‌ینه‌وا، به خه‌ندان_ی راگه‌یاند :" رێكخراوی تیرۆریستی داعش ئه‌مڕۆ 16 فه‌رمانبه‌ری نووسینگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی نه‌ینه‌وای گوللـه‌باران كرد".
دواتر لاشه‌ی ئه‌و كوژراوانه، ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی شاری موسڵ كران، به‌پێی زانیارییه‌كانیش، ده‌مه‌قاڵه له‌نێوان فه‌رمانبه‌رانی پزیشكی دادی و چه‌كدارانی داعش دروست بووه، چونكه فه‌رمانه‌كه توانای وه‌رگرتنی ته‌رمی نه‌ماوه.
هاوكات، به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه، رێكخراوی تیرۆریستی داعش 21 چه‌كداری له چه‌كداره مێردمناڵهكانی خۆی گوللـه‌باران كردووه.
به‌رپرسه‌كه وتی، به‌بپێی زانیارییه‌كان، ئه‌و چه‌كدارانه له شه‌ڕه‌كانی ئه‌نبار خۆیان رانه‌گرتووه و هه‌ڵاتوون.
