داعش به كۆمهڵ ڕایانكرد
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ ڕایگەیاند: "کوژرانی (ئەبووموسلم تورکمانی) کەسی دووەمی داعش لە بۆردومانەکەی پێرێی مووسڵدا، داعشی شپرزە کردووە؛ ئەمڕۆ زیاتر لە ٢٠٠ تیرۆریستی داعش مووسڵیان جێ هێشت و به كۆمهڵ بەرەو سوریا ڕایانكرد."
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، ھەر ئەمڕۆ بۆمبێک لەسەر ڕێگای فڕۆکە خانەی مووسڵ بە کاروانێکی تیرۆریستانی داعش تەقییەوە و، ئەمیر (ئەبووحەنزەلە سعوودی) و شەش تیرۆریستی دیکەیشی لێ کوشتن.
