داعش به‌ كۆمه‌ڵ ڕایان‌كرد

داعش به‌ كۆمه‌ڵ ڕایان‌كرد
دوای ئه‌وه‌ی كه‌سی دووه‌می داعش له ‌مووسڵ كوژرا، ئه‌مڕۆ داعشێكی یه‌كجار زۆر بەرەو سووریا ڕایان‌كرد.

(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ ڕایگەیاند: "کوژرانی (ئەبووموسلم تورکمانی) کەسی دووەمی داعش لە بۆردومانەکەی پێرێی مووسڵدا، داعشی شپرزە کردووە؛ ئەمڕۆ زیاتر لە ٢٠٠ تیرۆریستی داعش مووسڵیان جێ هێشت و به ‌كۆمه‌ڵ بەرەو سوریا ڕایان‌كرد."
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، ھەر ئەمڕۆ بۆمبێک لەسەر ڕێگای فڕۆکە خانەی مووسڵ بە کاروانێکی تیرۆریستانی داعش تەقییەوە و، ئەمیر (ئەبووحەنزەلە سعوودی) و شەش تیرۆریستی دیکەیشی لێ کوشتن.
Top