عه‌بادی قۆناغێكی دیكه‌ی چاكسازی ڕاگه‌یاند
نوسینگه‌ی تایبه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه، له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی ده‌وڵه‌ت و هه‌نگاونان بۆ جێبه‌جێكردنی چاكسازییه‌كان، ته‌واوی وه‌زیر و پۆسته باڵاكان، ته‌نها به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 80 مووچه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان به‌بێ هیچ ده‌رماڵه و ئیمتیازاتێك خانه‌نشین ده‌كرێن و ته‌نها ڕه‌چاوی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت ده‌كرێت.
نوسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ڕاشیگه‌یاندووه، له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لیژنه‌یه‌كی باڵا پێكهاتووه بۆ چاوخشاندنه‌وه به مووچه‌ی وه‌زیر و پله باڵا و تایبه‌ته‌كان و ڕێكخستنه‌وه‌ی سیسته‌می مووچه له ته‌واوی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا.
