كۆشكى سپى كوژرانى جێگرى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى راگه‌یاند

كۆشكى سپى كوژرانى جێگرى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى راگه‌یاند
كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه‌ دووه‌مین كه‌سی ناو رێكخراوی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عێراق و سوریا ناسراو به‌ داعش به‌ناوی فازل ئه‌حمه‌د حه‌یالی كه‌ جێگرى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى بووه‌، له‌ هێرشێكی ئاسمانی هاوپه‌یماناندا له‌ شاری موسڵ كوژرا .

به‌ گوته‌ی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا، رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو حه‌یالی له‌ هێرشێكدا بۆ سه‌ر كاروانه‌كه‌ی له‌ شاری موسڵ كوژرا و ئه‌مه‌ش زیانێكى گه‌وره‌ى بۆ رێكخراوى تیرۆریستیى داعش هه‌بووه‌ .

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و گه‌وره‌ تیرۆریستیه‌ى داعش هه‌ماهه‌نگی سه‌ره‌كی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ نێوان سوریا و عێراق ده‌كرد و رۆلێكی كاریگه‌ری هه‌بوو له‌ پیلان گێران له‌ دوو ساڵی رابردوودا به‌تایبه‌تی هێرشكردنیان بۆ سه‌ر شاری موسڵ .

هه‌روه‌ها له‌و هێرشه‌ ئاسمانییه‌ى هاوپه‌یماناندا تیرۆریستێكى دیكه‌ به‌ناوی ئه‌بو عه‌بدولڵا كوژراوه‌ كه‌ به‌رپرس بوو له‌ هه‌ماهه‌نگی و چالاكییه‌كانی راگه‌یاندنی تایبه‌ت رێكخراوى تیرۆریستیى داعش.
Top