نوری مالیكی، به‌ره‌و ڕووی چاره‌نوسێكی نادیاری سیاسی بوه‌ته‌وه
مالیكی له‌ناو گێژاوی قه‌یراندا
“نوری مالیكی” ئه‌مینداری گشتی حیزبی ده‌عوه، به‌ره‌و ڕووی چاره‌نوسێكی نادیاری سیاسی بوه‌ته‌وه. به‌تایبه‌تی له‌پاش ئه‌وه‌ی پۆستی جێگری سه‌رۆككۆمار به‌رله‌چه‌ند ڕۆژێك هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه. ئه‌و هه‌نگاوه‌ش له‌ژێر گوشاری خۆپیشانده‌راندا بوو. هه‌روه‌ها له‌كاتێكدا بوو كه‌ناوبراو تۆمه‌تبار كراوه به‌وه‌ی به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه له‌كه‌وتنی موسڵ.
مالیكی بۆ ماوه‌ی دوو خول سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بووه، به‌رله‌وه‌ی عه‌بادی ببێته جێگهگرهوهی له‌و پۆسته‌دا.
سه‌ریه‌شه‌ی مالیكی له‌په‌نای زیاتر بوونی ناكۆكییه‌كانی ناوحیزبهكهیدا تادێ زیاتر ده‌بێت. چونكه باڵێكی سه‌ره‌كی ئه‌و حیزبه چوونه‌ته ژێرهه‌ژموونی عه‌بادییه‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ئه‌م هه‌موو كێشه‌یه هانی مالیكی ده‌ده‌ن، كه بگه‌ڕێته‌وه ژێر باڵی ویلایه‌تی فه‌قیهـ. له‌هه‌مان كاتدا هه‌ندێكی تر له‌چاودێران پێیان وایه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا، مالیكی له‌ده‌ره‌وه‌ی هاوكێشه‌كان ده‌بێت. به‌ڵام هێشتا هه‌ندێ له‌چاودێران پێیان وایه مانه‌وه‌ی مالیكی له‌ده‌ره‌وی هاوكێشه‌كان چاره‌سه‌ری كۆتایی كێشه‌كانی ئه‌و نیه، چونكه له‌ناو حیزبه‌كه‌یدا كه‌سانێكی زۆر هه‌ن نایانه‌وێت له ڕابه‌رایه‌تی حیزبی ده‌عوه بمێنێته‌وه.
فراكسیۆنێكی نوێ
سه‌رچاوه نزیكه‌كان له‌و حیزبه‌وه، باس له‌وه ده‌كه‌ن له‌ئێستادا كێشه‌كانی ئه‌و حیزبه به‌ته‌واوی په‌ره‌یان سه‌ندووه، چونكه به‌شێكی زۆری ئه‌ندامان و به‌رپرسان، نایانه‌وێ مالیكی له‌سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی حیزبه‌كه‌دا بمێنێته‌وه. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه‌كان وای بۆده‌چن كه‌له چه‌ند ڕۆژ و هه‌فته‌ی داهاتوودا، لایه‌نگرانی “حه‌یده‌ر عه‌بادی” فراكسیۆنێكی تری په‌رله‌مانی ڕابگه‌یه‌نن.
به‌گوته‌ی ئه‌وان، هۆكاری ڕهتكرانهوهی مالیكی،ئه‌وه‌یه ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ده‌عوه پێیان وایه مالیكی پێشتر چه‌ندین بڕیاری ناڕاستی ده‌ركردووه. هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه بوو، كه هه‌ندێك پێیان وابوو سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی مالیكی بۆ تاران، ڕاكردن بوو له‌ده‌ستی دادگا.
به‌ڵام له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌تاران گه‌ڕایه‌وه، بڕوایه‌ك هاته ئاراوه كه ده‌ستوه‌ردانێكی ئێرانی هه‌یه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی دادگایی كردنی ناوبراو.
خامنه‌یی وسیستانی
به‌ڕای چاودێرانی ڕه‌وشی عێراق، له‌دوای ئه‌وه‌ی مالیكی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی لێوه‌رگیراوه‌ته‌وه، حیزبی ده‌عوه دووچاری دابه‌ش بوونێكی زۆر قووڵ بووه. له‌ئێستادا دوو باڵی سه‌ره‌كی هه‌یه:
یه‌كه‌م: باڵی له‌نده‌ن: به‌سه‌ركردایه‌تی عه‌بادی و وه‌لید حیلی.
دووه‌م: ده‌گونجێت ناوبنرێت باڵی مالیكی، هه‌موو دۆسته‌كانی ئه‌و له‌خۆ ده‌گرێت.
ئه‌م دوو باڵه ته‌نها نوێنه‌رایه‌تی ململانێكه‌ی ناو حیزبی ده‌عوه ناكه‌ن، به‌ڵكو هه‌ریه‌ك له‌و دووباڵه نوماینده‌ی مهرجهعیهتێكی ئاینین. عه‌بادی نوێنه‌ری پرۆژه‌ی “عه‌لی سیستانی”یه، له‌به‌رانبه‌ریشدا مالیكی نوێنه‌ری پرۆژه‌ی “عه‌لی خامنه‌یی”یه.
ڕه‌ت كردنه‌وه
به‌ڵام له‌لای خۆیه‌وه”فاتیمه زه‌رگانی” ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه‌له‌ناو حیزبی ده‌عوه‌دا ناكۆكی له‌وچه‌شنه هه‌بێت. به‌ڵكو ده‌ڵێت: ” ته‌نها جیاوازی له‌هه‌ندێك بیروڕادا هه‌یه. به‌ڵام نه‌گه‌شتۆته ئاستی ناكۆكی”. بهوبهڵگهیهی كه‌تائێستاش مالیكی ئه‌مینداری گشتی حیزبه‌كه‌یه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێت: ” توندوتۆڵییه‌كی زۆرله‌ناو حیزبه‌كه‌دا هه‌یه. دابه‌ش بوون نیه. سه‌باره‌ت به‌تۆمه‌ته‌كانی لیژنه‌ی كه‌وتنی موسڵیش كه‌ئاراسته‌ی مالیكی كراون، ده‌ڵێت: ” هه‌ڵه‌ی زۆر تێدایه، هۆكاری سیاسی له‌پشته‌وه‌یه”.
له‌ئێستادا په‌رله‌مانتاره‌كانی “هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا” به‌شداری كردن له‌دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، تائه‌و كاته‌ی ناوی مالیكی له‌ناو تۆمه‌تباره‌كانی كه‌وتنی موسڵدا هه‌ڵده‌گیرێت.
باسنيوز
