كۆشكی سپی: پیاوی دووه‌می ناو داعش كوژرا

كۆشكی سپی: پیاوی دووه‌می ناو داعش كوژرا
كۆشكی سپی له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كوژرانی پیاوی دووه‌می ناو داعشی ڕاگه‌یاند. به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوی كۆشكی سپی، كه‌سی دووه‌می ناو داعش له‌نزیكی موسڵ كوژراوه‌.



“نید برایس” له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا دووپاتی كوژرانی پیاوی دووه‌می ناو داعشی كرده‌وه‌ و، ڕایگه‌یاند: ” فاضل ئه‌حمه‌د حه‌یالی، ناسراو به‌حاجی موعته‌ز، كه‌سی دووه‌می ناو ڕێكخراوی داعش له‌هێرشێكی فڕۆكه‌ ئه‌مریكییه‌كاندا له‌نزیكی موسڵ كوژراوه‌”.


هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ” ڕۆژی 18/8 له‌كاتێكدا ئه‌و پیاوه‌ له‌سه‌فه‌رێكدا بووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌بو عه‌بدوڵا، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و گرووپه‌، كه‌وتنه‌ به‌ر هێرشی فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا”.


له‌بڵاوكراوه‌كه‌دا هاتووه‌: ” كوژراوه‌كه‌ جێگری ئه‌بوبه‌كری به‌غدادیه‌، ڕێكخه‌ری سه‌ره‌كی گواستنه‌وه‌ی ئامێر و چه‌ك و ته‌قینه‌وه‌و، ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراوه‌ له‌نێوان عێراق و سوریادا”.


ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایه‌ دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كوژرانی حه‌یالی، زۆر به‌خراپ كارده‌كاته‌ سه‌ر كرده‌وه‌كانی داعش، چونكه‌ ئه‌و كاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌سه‌ر پاره‌داركردن و ڕاگه‌یاندن و هاوكاری لۆجیستی ئه‌و ڕێكخراوه‌. به‌رپرسی كرده‌وه‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌ بوو له‌ عێراقدا. له‌مانگی حوزه‌یرانی 2014شدا، به‌شداری دانانی نه‌خشه‌ی داگیركردنی موسڵی كردووه‌.





باسنيوز
Top