عەبادی چەند بڕیارێكی دیكە دەردەكات

عەبادی چەند بڕیارێكی دیكە دەردەكات
حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە درێژەی پڕۆژە چاكسازییەكەیدا چەند بڕیارێكی دیكە دەردەكات، لەوانە:

1- كەمكردنەوەی پاسەوانانی هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق بە رێژەی 90% كە ئێستا ژمارەیان دەگاتە 20 هەزار كەس.

2- دووبارە رێكخستنەوەی پەیكەری پاسەوانانی فەوجەكانی هەر سێ سەرۆكایەتییەكە.

3- پاسەوانەكانی هەرسێ سەرۆكایەتییەكە دەخرێنە سەر وەزارەتی بەرگری و ناوخٶ، كە مووچەی پاسەوانانی هەرسێ سەرۆكایەتییەكە ساڵانە دەگاتە نزیكەی 250 ملیار دینار.

4- نابێت هەر سەرۆكایەتییەكی عێراق لە پێنج راوێژكار زیاتری هەبێت.

5- كەمكردنەوەی مووچەی خانەنشینی بەرپرسان بۆ كەمترین ئاست.

6- گەڕاندنەوەی دەرماڵەی نووسینەگاكانی جێگرانی سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیران بۆ خەزێنەی دەوڵەت.

7- دیاریكردنی رۆژی 31ی ئەم مانگە، وەك دوایین وادە بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پۆستی راوێژكاری وەزارەتەكان.

8- عەبادی رێنماییی داوەتە دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی دەسپاكی بۆ كاراكردنی رۆڵی پشكنەری گشتی، بەمەبەستی دیاریكردنی پێوەرێك بۆ میلاكی نووسنگەكەی خۆی و، هەروەها كەمكردنەوەی فەرمانبەران و كەمكردنەوەی فەرمانبەرانی دامودەزگاكانی دیكەی دەوڵەت.

9- دیاریكردنی لیژنەیەك بۆ دەستنیشانكردنی كەسانی شایستە بۆ پۆستە بەتاڵەكانی دەستە و كۆمسیۆنەكان.







































رووداو

Top