دەستەی دەستپاکی 13 وەزیر بە گەندەڵی تۆمەتبار دەکات

 دەستەی دەستپاکی 13 وەزیر بە گەندەڵی تۆمەتبار دەکات
حەسەن ئەلیاسری، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠ی ئاب رایگەیاند کە نزیکەی دوو هەزار تۆمەتبار بە کەیسی گەندەڵی رەوانەی دادگا کراون کە ١٣ وەزیر لەنێویاندا هەنە.

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکە، کە لە بەغدای پایتەختی عێراق رێکخرابوو هەروەها رایگەیاند " دەستەی دەستپاکی لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ سەرخستنی پلانی چاکسازی حکومیی".

سەبارەت بە چۆنییەتی کارکردنی ئێستای دەستەکە حەسەن ئەلیاسری گوتی: " چەند تیمێکمان پیکهێناوە کە لەنێو وەزارەتەکان کاردەکەن، ئێمە لە کاری نوسینگەییەوە دەرچوویین و بە شێوەیەکی مەیدانی کاردەکەین، سەرەتا لە وەزارەتی کارەبا و بازرگانی دەستمان پێکرد و تیمی مەیدانی دیکە پیکدەهێنین".

گوتیشی " لیژنەیەکی باڵامان پێکهێناوە بۆ ئەوەی بە فراوانبوون و زۆربوونی سامانی بەرپرساندا بچنەوە ئەمەش لەژێر هەڵمەتێک بە ناوی (ئەمەت لە کوێ بوو؟)".













رووداو
Top