عه‌بادی پۆستێكی نوێ ده‌داته عادل عه‌بدولمه‌هدی و ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ش ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار و نزیك له حكومه‌ت، رایگه‌یاند :" عه‌بادی، دوای كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی جێگرانی خۆی، به‌نیازه عادل عه‌بدولمه‌هدی، وه‌زیری نه‌وت بكاته سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران".
هه‌روه‌ها ئاماده‌كاری كراوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌لمان جومه‌یلی، وه‌زیری پلاندانان بكاته سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئابوری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وتیشی :" ئه‌م دوو لیژنه‌یه، شوێنی جێگرای له‌كار دوورخراوه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌گرنه‌وه، كه هه‌ریه‌ك له‌جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری وزه و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری ئابوری، بوو".
هه‌روه‌ها، بڕیاره له گۆڕانكارییه نوێیه‌كانیدا، مه‌هدی عه‌لاق، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌كه‌ی بكاته ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له شوێنی حامد موسه‌وی دابنرێت كه له چه‌ند رۆژی رابردوو، له پۆسته‌كه‌ی دوور خرایه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه، وتیشی :" نۆفه‌ل حه‌سه‌ن، راوێژكاری عه‌بادی، ده‌كرێته به‌ڕێوه‌به‌ری نووسنگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران".
خه‌ندان
