حكومەتی عێراق هێزی زیاتر رەوانەی بێجی دەكات
محەمەد مەحموود قایمقامی شارۆچكەی بێجی بە راگەیاند: بە ئامانجی دەستپێكردنی هێرشیكی فراوان بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی تەواوی شارۆچكەو پاڵاوگەی بێجی لەدەست چەكدارانی سەربەرێكخراوی داعش ، حكومەتی عێراق هێزو كۆمەكی زیاتری لە بنكەی ئاسمانی سپایكەر لە باكووری شاری تكریت جێگیركردووە".
مەحموود گوتیشی: "تاوەكو ئێستا پێكدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و چەكدارانی داعش لە هەندێك گەڕەكی شارۆچكەی بێجی درێژەی هەیە بە تایبەتی لەهەردوو گەڕەكی عەسری و تەئمیم، هاوكات هێشتا بەشێكی فراوانی پاڵاوگەی بێجی و چەند گەڕەكێكیان بەدەستەوەیە".
بە گوتەی قایمقامی شارۆچکەی بێجی" درەنگانی ئێوارەی رۆژی دووشەممە 17 ى ئابی 2015 دوای شەڕێكی تووند هێزە ئەمنییەكان بە پاڵپشتی فڕۆكە جەنگییەكانی سەربە سوپای عێراق ناوچەی ئەلبوجەرادیان بە تەواوى كۆنترۆڵكردەوە".
دوای شەڕێكی قورس لەگەڵ هێزەكانی عێراق له 4ی تەمموزی 2015، چەكدارانی داعش توانیان هەردوو گەڕەكی سەرەکی عەسری و تەئمیم لە شارۆچكەی بێجی كۆنترۆڵبكەنەوە.
دوای مانگێك شەڕ و پێكدادانی بەردەوام لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و چەكدارانی داعش، لە سەرەتای مانگی نیسانی 2015 ەوە هێزە ئەمنییەكان شاری تكریتیان كۆنترۆڵكردەوە، بەڵام تاوەكو ئێستاش رووبەرێكی فراوانی شارۆچكەکە و پاڵاوگەی بێجی بەدەست چەكدارانی داعشەوەیە.
رووداو
