ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق یاسای‌ پاسپۆرتی‌ په‌سه‌ند كرد

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق یاسای‌ پاسپۆرتی‌ په‌سه‌ند كرد
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق یاسای‌ پاسپۆرتی‌ په‌سه‌ند كرد و رایده‌گه‌یه‌نێت به‌پێی‌ یاساكه‌ پێویست ناكات هاوڵاتیانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ كێشه‌ی‌ پاسپۆرت سه‌ردانی‌ به‌غدا بكه‌ن.

د. به‌ختیار جه‌بار شاوه‌یس رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ 17ی‌ ئابی‌ 2015 له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق یاسای‌ پاسپۆرتی‌ په‌سه‌ند كرد".

له‌باره‌ی‌ سوودی په‌سه‌ندكردنی‌ ئه‌و یاسایه‌وه‌ بۆ هاوڵاتیانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كرد: "بۆ له‌مه‌ودوا هاوڵاتیانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان گه‌ر كێشه‌ی‌ پاسپۆرتیان هه‌بوو پێویست ناكات بێنه‌ به‌غدا، به‌ڵكو ده‌توانن له‌ شاره‌كانی‌ خۆیان چاره‌سه‌ری‌ بكه‌ن".













خه‌ندان
Top