عه‌بادی، ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فه‌رمانێكی نوێ له‌سه‌ر په‌یجی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك بڵاوكرده‌وه.
له سه‌ره‌تای فه‌رمانه‌كه‌دا، هاتووه :" له‌به‌ر پێویستییه‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌پشتبه‌ستن به ماده‌ی 78 له ده‌ستوور و سه‌رپشككردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌م بڕیارانه‌مان دا".
وه‌ك له فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه، بڕیاردرا به :
كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ 22 ئه‌ندام له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه پێشتر 33 ئه‌ندام بوو، ئه‌وه‌ش به‌م شێوه‌یه:
1. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی جێگرانی سه‌رۆك وه‌زیران.
2. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تانه
أ. وه‌زاره‌تی مافه‌كانی مرۆڤ.
وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ژنان
ج. وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری پارێزگاكان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
د. وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت
3. دووباره داڕشتنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لییه‌تی ئه‌م وه‌زاره‌تانه:
أ. تێكه‌ڵكردنی وه‌زاره‌تی زانست و ته‌كنه‌لۆجیا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
ب. تێكه‌ڵكردنی وه‌زاره‌تی ژینگه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.
ج. تێكه‌ڵكردنی وه‌زاره‌تی شاره‌وانییه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن.
د. تێكه‌ڵكردنی وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزار و شوێنه‌وار له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری.
4. ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رێكاره پێویسته‌كان ده‌گرێته‌به‌ر بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه هاتووه.
5. ئه‌م فه‌رمانه له رێكه‌وتی ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه، حه‌یده‌ر عه‌بادی، له‌هه‌فته‌ی رابردوو كارنامه‌یه‌كی چاكسازی بۆ قه‌ڵاچۆكردنی گه‌نده‌ڵێ و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت راگه‌یاند و دوای زیادكردنی چه‌ند بڕگه‌یه‌گ، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه په‌سند كرا.
