گوللـه‌نه‌بڕی نه‌شیاو به‌سه‌ر هێزه‌كانی ناوخۆ دابه‌ش كراوه
نووسینگه‌ی پشكنه‌ری گشتی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، رایگه‌یاند:"شێوازی گرێبه‌ستكردنی ئه‌و سه‌فقه‌یه، ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، كه وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی 20 هه‌زار گوللـه‌نه‌بڕی بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستكردووه و دوای پشكنین ده‌ركه‌وتووه، كه ته‌نها پێنج هه‌زار گولـله‌نه‌بڕ شیاوه بۆ به‌كارهێنان".
روونشیكرده‌وه، ئه‌و پێنج هه‌زار گوللـه‌نه‌بڕه به‌پێی ئه‌و موسه‌فاته دروستكراون كه به‌های هه‌ر دانه‌یه‌كیان 250 دۆلاری ئه‌مریكییه.
ئه‌و پشكنه‌ره له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ رۆژنامه‌ی "سه‌باح" ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌سه‌ر ئه‌و گه‌نده‌ڵییه گه‌وره‌یه، محه‌مه‌د سالم غوبان، وه‌زیری ناوخۆ بڕیاریدا به‌پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه.
روونشیكرده‌وه، لیژنه‌كه كاری خۆیان ته‌واوكرد و راپۆرتێكیان پێشكه‌شكرد، تیایدا ده‌ركه‌وت فه‌ریق عه‌بدولئه‌میر عه‌باس عه‌لی كه‌مته‌رخه‌م بووه له كاره‌كه‌ی و ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێنه‌كردووه، هه‌روه‌ها فه‌رمانی نه‌داوه به راگرتنی گرێبه‌سته‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كارگه‌ی گشتی بۆ پیشه‌سازییه پێستییهكان كاره‌كانیان رابگرن و لایه‌نه باڵاكان ئاگادار بكاته‌وه.
خه‌ندان
