نوری ھانا بۆ سەکردەکانی ئێران دەبات

نوری ھانا بۆ سەکردەکانی ئێران دەبات
جێگری سەرۆک کۆماری عێراق، کە بە بڕیاری حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، هانا بۆ سەرکردەکانی ئێران دەبات و داوای هاوکاریی دەکات.

بەپێی هەواڵی میدیا عەرەبییەکان، نووری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و جێگری فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق، کە بە بڕیاری عەبادی پۆستەکەی هەڵوەشایەوە، لە تارانی پایتەختی ئێرانە و داوا لە بەرپرسانی ئێران دەکات، کە “چاکەی پێشووی” بدەنەوە و لە دژی داخوازیی خۆپێشاندەرانی عێراق و عەبادی، هاوکاریی بکەن.

مالیکی بە یەکێک لەو کەسانە دادەنرێت، کە بووە هۆکاری کەوتنی موسڵ و داگیرکردنی لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە مانی حوزەیرانی 2014.

بەپێی زانیارییەکان، نووری مالیکی لە تاران هەوڵی بەدەستهێنانی رەزامەندیی بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتەدەدات، بۆ مانەوە و وەرگرتنی بەرپرسیارێتی هاوپەیمانیی شیعەکان.








باسنیوز
Top