حەیدەر ژمارەیەک فەرماندە رووبەڕووی دادگای سەربازی دەکاتەوە

حەیدەر  ژمارەیەک فەرماندە رووبەڕووی دادگای سەربازی دەکاتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق، ژمارەیەک فەرماندەی سەربازیی سوپای عێراق رووبەڕووی دادگا دەکاتەوە و بڕیارەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کەوتنی ئەنبار پەسەند دەکات.

حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، کە واژۆی لەسەر بڕیارەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کشانەوەی سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار و جێهێشتنی یەکەکانیان بۆ چەکدارانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بە بێ فەرمانی سەرووی خۆیان، کردووە.

ئەو بڕیارانەی لیژنەکە چەند رێنماییەک لە خۆدەگرێت بۆ سوودوەرگرتن لە هەڵەکان، وێڕای بڕیاری ناردنی چەن فەرماندەیەکی سوپا بۆ دادگای سەربازی، چونکە ”وێڕای بڕیاری سەرووی خۆیان بە بەرگریکردن، لە بەرەکانی شەڕ کشاونەتەوە“.

ناوەڕۆکی ئەو بڕیارانە، کە حەیدەر عەبادی لەلاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، چەند فەرمانێک بۆ وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆش لە خۆدەگرێت، بۆ دامەزراندنی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە دژی ئەوانەی چەک و جبەخانەکانیان رادەستی داعش کرد.









باسنیوز
Top