له خۆرئاوای شاری به‌غدا، هێرش كرایه سه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌زاهه له‌په‌رله‌مانی عیراق، له ئه‌نجامدا خۆی رزگاری بوو، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك له پاسه‌وانه‌كانی بریندار بوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر هێڵی خێرا له قه‌زای ئه‌بو غرێب له سنووری به‌غدا، هێرش كراوه‌ته‌سه‌ر په‌رله‌مانتار ته‌ڵاڵ زه‌وبه‌عی، كه سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌یه له په‌رله‌مانی عیراق. له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه، ژماره‌یه‌ك له پاسه‌وانه‌كانی په‌رله‌مانتاره‌كه برینداربوون، به‌ڵام خۆی رزگاری بوو