سەدر داوای رێگرتن لە بەرپرسان دەکات

سەدر داوای رێگرتن لە بەرپرسان دەکات
رێبەری رەوتی سەدر داوا دەکات، رێگا نەدرێت بەرپرسان گەشتی دەرەوەی وڵات بکەن، هاوکات داوای خۆپێشاندانی ملیۆنیی دەکات.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر و یەکێک لە مەرجەعەکانی شیعە لە عێراق، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، کە پێویستە بە تووندی مامەڵە لەگەڵ ئەو کەس و لایەنانەدا بکرێت، کە هێرشیان کردە سەر خۆپێشاندەران.

لە بەیاننامەکەدا، موقتەدا سەدر داوا لە لایەنگرانی و هاووڵاتییانی عێراق دەکات، خۆپێشاندانێکی ملیۆنیی بۆ پشتگیریکردنی چاکسازی و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان دەکات.

رێبەری رەوتی سەدر هەروەها داوای قەدەغەکردنی گەشتی بەرپرسان دەکات، ”بە تایبەتی ئەوانەی گومانی تێوەگڵانیان لە گەندەڵیی لێدەکرێت”.









باسنیوز
Top