عەبادی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و جێگرەكانی لە كارەكانیان لادا
بە گوێرەی ڕاگەیاندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق كە وێنەیەكی دەست (باسنیوز) كەوتووە و كەمێك پێش ئێستا بڵاو كراوەتەوە، “حەیدەر عەبادی” فەرمانی دیوانی دەركردووە، بە لادانی هەریەك لە ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و جێگرەكانی لە پۆستەكانیاندا، بەڵام ئاماژە بەوە نەدراوە كە كێ لە جێگەیاندا دادەنرێت.
ئەمە لە كاتێك دایە كە هەر بە بڕیاری سەرۆكوەزیرانی عێراق، دەیان گەورە بەرپرسی عێراقی، بە هۆی ئەو تۆمەتانەی كە لە بواری گەندەڵیدا ڕووبەڕوویان كراوەتەوە، ڕێگەی گەشت كردنیان لێ گیراوە و چاوەڕوان دەكرێت لە ئایندەدا دادگاییی بكرێن.
باسنيوز
