زۆرینه‌ی ده‌نگ كارنامه‌ی چاكسازییه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی په‌سه‌ند كرا.
مه‌سعود حه‌یده‌ر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی گۆڕان راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا ده‌نگی له‌سه‌ر كارنامه چاكسازییه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق دا.
گوتیشی: سه‌رجه‌م كوتله‌كان ده‌نگیان پێداو له‌گه‌ڵ كارنامهكهدابوون، به‌ڵام به‌مه‌رجێك نه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی باز به‌سه‌ر ده‌ستوور و یاساكاندا بدات".
بڕیاره‌كانی عه‌بادی بۆ چاكسازی:
یه‌كه‌م، كه‌مكردنه‌وه‌ی راسته‌وخۆی ژماره‌ی پاسه‌وانه‌كانی سه‌رجه‌م به‌رپرسانه له ده‌وڵه‌ت، له نێویشیاندا هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و وه‌زیره‌كان و په‌رله‌مانتاران و پله تایبه‌ته‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و پارێزگاره‌كان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و ئه‌وانه‌ی له پلهكانیاندان، ئه‌و پاسه‌وانه زیادانه ده‌خرێنه سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ یان به‌رگری بۆ پاسه‌وانیكردنی نیشتمان و هاوڵاتیان.
دووه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌رماڵه تایبه‌ته‌كانی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و ده‌سته سه‌ربه‌خۆكانی ده‌وڵه‌ت و خانه‌نشینكراوه‌كان، به‌پێی رێنمایی كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ریده‌كات و ره‌چاوی دادپه‌روه‌ری و پیشه‌ییبوون و تایبه‌تمه‌ندی ده‌كرێت.
سێیه‌م، دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پۆسته باڵاكانی وه‌ك ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان و بریكاری وه‌زیره‌كان و راوێژكاره‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای حزبی و تایفیی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌ك كه سه‌رۆك وه‌زیران دیاری‌یان ده‌كات، كاندید له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتووی و ده‌ستپاكی ده‌ستنیشان ده‌كرێن.
چواره‌م، كه‌مكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان و ده‌سته‌كان به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كاری حكومه‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان.
پێنجه‌م، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی جێگرانی سه‌رۆك كۆمار و جێگرانی سه‌رۆك وه‌زیران.
شه‌شه‌م، كردنه‌وه‌ی هه‌موو دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی له پێشوو و له ئێستا به سه‌رپه‌رشتیكردنی لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و له‌سه‌ر بنه‌مای " ئه‌مه‌ت له كوێ بوو" كار بكه‌ن، داواش له ده‌سه‌ڵاتی داده‌وه‌ری ده‌كه‌ین، دادوه‌ری تایبه‌تمه‌ند و ناسراو به ده‌ستپاك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن دیاری بكات.
حه‌وته‌م، داوا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌ین ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و بڕیارانه نیشان بده‌ن، هه‌روه‌ها داوا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ین په‌سندی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بتوانێت كۆمه‌ڵێك چاكسازی بكات كه مه‌رجه‌عییه‌تی باڵا داوای كردووه و داخوازی خۆپیشاندهرانیشه بۆ دژایه‌تیكردن و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی.
خه‌ندان
