سبەی پەرلەمانی عێراق داواکاری خۆپیشاندەران و بڕیارەکانی عەبادی تاوتوێ دەکات

سبەی پەرلەمانی عێراق داواکاری خۆپیشاندەران و بڕیارەکانی عەبادی تاوتوێ دەکات
پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، سبەی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی دوو خاڵ دەکات، ئەوانەیش داواکاری خۆپیشاندەران و بڕیارەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراقه.
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان "ئەشواق جاف" بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: بڕیارە سبەی سەعات١٠ پەرلەمانی عێراق کۆبێتەوە و کارنامەی کۆبوونەوەش دوو خاڵە، ئەوانەیش گفتوگۆکردن لەبارەی داواکاری خۆپیشاندەران و بڕیارەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ چاکسازی.
ئەشواق جاف گوتی، پێویستە سبەی ھەموو لایەنێک بەڕوونی ھەڵوێستی خۆی دیاری بکات و کاتی دروشم و بەیاننامە نەماوە، بۆیە سبەی ھەڵوێستی ھەموولایەنەکان دیار دەبێت.
Top