فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپه‌یمانان 25 چه‌كداری داعشیان كوشت

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپه‌یمانان 25 چه‌كداری داعشیان كوشت
ئەمڕۆ بارەگایەکی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناحیەی عیازیە بوو بە ئامانجی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ھاپەیمانان و بەوھۆیەوە زیاتر لە 25 کوژراویان لێکەوتووتەوە و چەند بینایه‌كیش خاپور کران .

غەیاس سورچی، لێپسراوی راگەیاندنی مەڵبەندی موسڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، راگەیاند: ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان بۆردومانی بارەگاکانی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشیان لە ناحیەی عەیازیە كردووه‌ ".

ئاماژەی بەوەشدا :" بەھۆی ئەو بۆردومانەی فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانان زیاتر لە 25 چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش کوژران و پێنج ئۆتۆمبێڵی سەربازیی چەکدارانی داعش سوتێنران و چەند بینایەکیش لە دەووڕوبەری بارەگاکەیان خاپورکران ".













خەندان
Top