جێگرێكی عه‌بادی ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه
ئه‌عره‌جی، له كۆنگره‌كه‌دا، وتی: "به‌شێك له خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه هان ده‌درێت، كه پۆسته‌كانیان له‌ده‌ستداوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه عه‌بادی دواهه‌مین هه‌له بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی عیراق، وتیشی، ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت حه‌یده‌ر عه‌بادی بوێر نییه، به‌هه‌ڵه‌دا چووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، وته‌بێژی فه‌رمی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، رایگه‌یاند، دادگاكانی نه‌زاهه راسپێردراون لێكۆڵینه‌وه له تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی دارایی كه كراوه‌ته پاڵ "به‌ها ئه‌عره‌جی" جێگری سه‌رۆك وه‌زیران دا بكرێت.
دادوه‌ر عه‌بدولستار بهیرقهدار، وته‌بێژی ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری له عیراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، راگه‌یاند: "داواكاری گشتی داوای له دادگاكانی نه‌زاهه كردووه، لێكۆڵینه له‌و تۆمه‌تانه بكه‌ن كه دراونه‌ته پاڵ به‌ها ئه‌عره‌جی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری وزه".
هاوكات، به‌ها ئه‌عره‌جی، له‌سه‌ر په‌یجی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك، رایگه‌یاند: "داوام له داواكاری گشتی كردووه بفه‌رموون بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌و تۆمه‌تانه‌ی دراوته پاڵمان".
خه‌ندان
