عه‌بادی، مالیكی له‌سه‌ر شه‌ش دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌داته دادگا
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، كه داوایكردووه ناو و پۆسته‌كه‌ی بڵاونه‌كرێته‌وه، رایگه‌یاند: "حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، شه‌وی رابردوو له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له راوێژكاره‌كانی كۆبووه‌ته‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی راسپارده‌كانی مه‌رجه‌عییه‌تی باڵاوه كه له وتاری هه‌ینی رابردوو له‌سه‌ر زاری بریكاره‌كه‌یه‌وه راگه‌یندرا".
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه، رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دوو لیژنه‌ی تایبه‌ت پێكبهێنرێن بۆ ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌ی چاكسازی كه هه‌موو ده‌زگا و وه‌زاره‌ته‌كان بگرێته‌وه، هه‌روه‌ها لیژنه‌یه‌ك له ده‌سته‌ی نه‌زاهه و لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی په‌رله‌مان و ده‌زگا تایبه‌تمه‌نده‌كان پێكبهێنرێت به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌یه‌ك بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی
له هه‌موو ده‌زگاكان و ئاشكراكردنی دۆسێكانی گه‌نده‌ڵی له حكومه‌ته‌كانی پێشوو و ئێستا.
سه‌رچاوه‌كه، به ئاژانسی "حه‌موڕابی" وتووه: "عه‌بادی داوای كردووه به په‌له لیستێكی فراوان به‌ناوی سه‌رجه‌م تۆمه‌تبارانی گه‌نده‌ڵی ئاماده بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی پێشكه‌شی دادگای بكات و رێگری بكرێت له چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تبارانه و ده‌ستیش به‌سه‌ر سامان و موڵكه‌كانیاندا بگیرێت".
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، عه‌بادی داوای كردووه ناوی نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عیراق بخرێته ناو لیسته‌كه‌وه، چونكه تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی زۆری له‌سه‌ره، به‌وه‌ش نامه‌یه‌ك ده‌گه‌یه‌نێته مه‌رجه‌عی باڵا و گه‌لی عیراق كه سه‌رۆك وه‌زیران له ئه‌ندامانی كوتله‌كه‌ی خۆیه‌وه ده‌ست پێده‌كات و راناوه‌ستێت تا هه‌موو گه‌نده‌ڵكاران ئاشكرا ده‌كات.
هه‌روه‌ها عه‌بادی داوای كردووه، ئه‌م دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیانه‌ی سه‌ر مالیكی و ئه‌ندامانی حكومه‌ته‌كه‌ی ئاماده بكات، ئه‌وه‌ش وه‌ك وه‌جبه‌ی یه‌كه‌م:
یه‌كه‌م: گرێبه‌سته‌كانی پێشووی كاره‌با
دووه‌م: دۆسیه‌ی گرێبه‌ستی كڕینی چه‌كی رووسی
سێیه‌م: دۆسیه‌ی كڕینی ئامێری ئاشكراكردنی ته‌قینه‌وه
چواره‌م: دۆسیه‌ی بودجه‌ی گشتی ساڵی 2014
پێنجه‌م: دۆسیه‌ی ئه‌و پارچه زه‌وییه وه‌همیانه‌ی كه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شكراون
شه‌شه‌م: دۆسیه‌ی 50 هه‌زار سه‌ربازی بندیوار له سوپای عیراق.
خه‌ندان
