ئوسامه نوجه‌یفی پشتگیری له بڕیاره‌كانی عه‌بادی دەكات
ئوسامه نوجه‌یفی، جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه، كه سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كوتله‌ی "موته‌حیدون بۆ چاكسازی" له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران راسپاردووه، پشتگیری له‌و بڕیارانه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی بكه‌ن، كه به‌مه‌به‌ستی چاكسازی ده‌ریكردووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كۆمه‌ڵێك بڕیاری گرنگ و چاوه‌ڕوان نه‌كراوی ده‌ركرد، كه به‌پێ بڕیاره‌كان، هه‌رسێ جێگرانی سه‌رۆك كۆمار و هه‌روه‌ها هه‌رسێ جێگرانی سه‌رۆك وه‌زیران و بریكاری وه‌زاره‌ته‌كانی له پۆسته‌كانیان دوورخستووه‌ته‌وه.
عه‌بادی له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك، بڕیاره‌كانی بڵاوكرده‌وه كه بریتین له حه‌وت بڕیار.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی جێگرانی سه‌رۆك كۆمار و جێگرانی سه‌رۆك وه‌زیران.
خه‌ندان
