عیراق، حه‌وت باڵیۆز كه‌ بڕوانامه‌كه‌یان ساخته‌بووه‌ دوور ده‌خاته‌وه‌

عیراق، حه‌وت باڵیۆز كه‌ بڕوانامه‌كه‌یان ساخته‌بووه‌ دوور ده‌خاته‌وه‌
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عیراق، رایده‌گه‌یه‌نێت، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری‌ بڕیاری‌ دوورخستنه‌وه‌ی‌ حه‌وت باڵیۆزی‌ عیراقی ده‌ركرد كه‌ بڕوانامه‌كانیان ساخته‌ كردووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عیراق، به‌ سایتی شه‌فه‌ق نیوز-ی‌ راگه‌یاند : "ئیبراهیم جه‌عفه‌ری‌، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی‌ عیراق، بڕیاری‌ دوورخستنه‌وه‌ی‌ حه‌وت باڵیۆزی‌ عیراقی ده‌ركردووه‌".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، وتیشی: "هۆكاری‌ دوورخستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و حه‌وت باڵیۆزه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ بڕوانامه‌یان نه‌بووه‌ و بڕوانامه‌ی‌ ساخته‌یان پێشكه‌شكردووه‌".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، كه‌ هاوكات جه‌عفه‌ری‌ 65 دیپلۆماتكاری‌ خانه‌نشینكردووه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ ناوی‌ حه‌وت باڵیۆز یان باڵیۆزخانه‌كه‌یان ئاشكرا بكات.










خه‌ندان
Top