مه‌رجه‌عیه‌تى شیعه داوا له عه‌بادى ده‌كات چاكسازى بكات و به‌ره‌نگارى گه‌نده‌ڵى ببێته‌وه
دوێنێ له وتارى نوێژى هه‌ینیدا له كه‌ربه‌لا، ئه‌حمه‌د ئه‌لسافى، نوێنه‌ری ئایه‌توڵلا عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له عێراق، داوای له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد ئازایانه‌تر و بوێرانه‌تر هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌لى بگرێته به‌ر و به ده‌ستێكی پۆڵایین له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بدات كه داهاتی میللـه‌ت ده‌دزن. لاى خۆیشیه‌وه حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڵێنی دا پلانێكی تێروته‌سه‌لی چاكسازی رابگه‌یێنێت و كاریش له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بكات .
نووسینگه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه كه حه‌یده‌ر عه‌بادى به‌ڵێنی داوه به ته‌واوی پابه‌ندى رێنماییه‌كانی مه‌رجه‌عی باڵاى شێعه بێت ئه‌ویش به دانانی پلانێكی تێروته‌سه‌لی چاكسازی و كاركردن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ، هه‌روه‌ها داواى له لایه‌نه سیاسییه‌كان كردووه له جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی چاكسازی هاوكاری ی بكه‌ن.
دوێنێ هه‌ینى بووه خۆپیشاندانی گه‌وره له به‌غدا و چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ی عێراق له دژی گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی كاره‌با ئه‌نجام درا .
