پرۆگرامی خۆراكی جیهانی، زه‌نگی مه‌ترسی بۆ عیراق لێده‌دات
لقی پرۆگرامه‌كه له عیراق رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 46%ی چالاكییه‌كانی پرۆگرامی خۆراكی جیهانی له‌ئێستادا پێویستی به یارمه‌تی به‌په‌له هه‌یه له نێوخۆی عیراق، جه‌ختیشی له‌سه‌ر پێداویستی به‌په‌له‌ی پرۆگامهكه بۆ ده‌ستخستنی 99 ملیۆن دۆلار كرده‌وه تا لێوه‌ی كاره‌كانی له عیراقدا، به‌باشی به‌ڕێوه‌ببات.
ئه‌و رێكخراوه ئاماژه‌ی به كه‌مبوونه‌وه‌ی كۆمهكانی كرد له مانگی ئایاری رابردووه‌وه، ته‌ئكیدیشی له‌سه‌ر دابه‌زینی ئاستی یارمه‌تییه خۆراكییه‌كان بۆ ئاواره‌كانی نێو ئۆردوگاكان كرده‌وه.
لقی پرۆگرامه‌كه له عیراق، باسی له دابه‌زینی ئاستی به‌شه خۆراكی پێشكه‌شكراو به ئاواره‌كان كرد له 26 دۆلاره‌وه بۆ 16 دۆلار، رونیشكرده‌وه، له ساڵی رابردوودا پرۆگرامی خۆراكی جیهانی له عیراق، له‌لایه‌ن سعودیه و ژاپۆن و یه‌كێتی ئه‌وروپاوه كۆمه‌كی باشی پێشكه‌ش ده‌كرا و ده‌یتوانی خۆراك بۆ 1.8 ملیۆن ئاواره‌ی عیراقی دابین بكات، به‌ڵام له‌ئێستادا و به‌پێی زانیارییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ژماره‌ی ئاواره له عیراق گه‌یشتووه‌ته سێ ملیۆن ئاواره و زۆربه‌شیان له ئۆردوگاكانی هه‌رێمی كوردستاندا نهیشتهجێن، بۆیه رێكخراوه‌كه‌یان پێویستی به كۆمه‌ك و یارمه‌تی زیاتره تا بتوانێت، خۆراكی پێویست بۆ ئه‌و ئاوارانه، فه‌راهه‌م بكات.
خه‌ندان
