عه‌بادی، دوو بڕیاری دژ به به‌رپرسان ده‌ركرد
له راگه‌یه‌ندراوێكی حكومه‌تی عیراقدا، هاتووه: "ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، له دانیشتنی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆیدا، بڕیاریدا حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌رپشك بكات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی پاسه‌وانانی به‌رپرسه‌كان".
هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا، بڕیاردرا به ته‌ئكیدكردنه‌وه له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیران كه بڕیاری دابوو، به‌رنامه‌ی كارهبابڕین، ماڵی سه‌رجه‌م به‌رپرسه‌كانیش بگرێته‌وه.
ئه‌نجومه‌نه‌كه، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه له‌سه‌ر بڕیارێكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به په‌له‌كردن و تێپه‌ڕاندنی رۆتین له خه‌رجكردنی مووچه‌ی ئه‌و كۆمپانیانه‌ی خۆیان مووچه‌ی خۆیان دابین ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، فه‌رمانیدا به پێكهێنانی ده‌سته‌ی پیشه‌سازی جه‌نگی له وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و راسته‌وخۆ به فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق كه حه‌یده‌ر عه‌بادی، فه‌رمانده‌یی ده‌كات، ببه‌سترێته‌وه.
