بەریتانیا هێرشە ئاسمانییەكانیی دژی داعش لە عێراق درێژدەكاتەوە

 بەریتانیا هێرشە ئاسمانییەكانیی دژی داعش لە عێراق درێژدەكاتەوە
وەزیری بەرگری بەریتانیا رایگەیاند، وڵاتەكەی هێرشە ئاسمانییەكانی دژی رێكخراوی داعش لە عێراق تاوەكو كۆتایی مانگی ئاداری ساڵی 2017 درێژكردەوە.

مایكل فالۆن، وەزیری بەرگری بەریتانیا لە لێدوانێكی رۆژنامەڤانیدا گوتی "فڕۆكە جەنگییەكانی هێزی ئاسمانی بەریتانیا هاوكاری زۆری هێزە ئەمنییەكانی عێراقییان كردووە لە شەڕی دژی داعش، پێشموایە ئەو شەڕەی عێراق دژی داعش دەیكات تەنها بەرگریكردن نییە لە عێراق، بەڵكو بەرگریكردنە لە هەموو جیهان و بەها مرۆییەكان".

هەروەها وەزیری بەرگری بەریتانیا باسی لە بەشدارینەكردنی سەربازانی رۆژئاوایی لە شەڕی دژی داعش لە عێراق کرد، بەو پێیەی حكومەتی عێراق ئەم داوایەی ئاراستەی وڵاتەكەی نەكردووە و لەمڕوەوە گوتی: "عێراق پێویستی بە هاوكاری بەریتانیا هەیە لە بورای ئاسمانی، راهێنانی سەربازى و كەرەستە و پێداویستی سەربازی، بەڵام پێویستی بە بەشداریكردنی سەربازانی بەریتانی نییە لە شەڕی دژی داعش".

لە 23/3/2015 وەزیری بەرگری بەریتاینا رایگەیاند، فڕۆكە جەنگییەكانی بەریتانیا 194 هێرشیان دژی داعش لە عێراق ئەنجامداوە، سەرەڕای مەشقپێكردنی نزیكەی هەزار سەربازی عێراقی و رەوانەكردنی 400 تەن هاوكاری سەربازی و پێشكەشكردنی هاوكاری مرۆیی بە بڕی 39 ملیۆن جونەیهی ئیسترلینی.








رووداو
Top