بەغدا ئەم جارەش نیوەی پارەی بۆ ھەرێم نارد
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق سەرحان سلێڤانەیی بەئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: ئەمجارەش بەغدا نیوەی ئەو پارەی ناردووە لەبەارمبەر ئەو نەوتەی ھەرێمی کوردستان رادەستی بەغدای کردووە، بۆیە ھەرێمی کوردستان بەپێی مادەی ١١ لەبرگەی پێنحی یاسای بودجە، مافی خۆیەتی نەوتی خۆی بەشێوەی سەربە خۆ بفرۆشێت و بەردەوامیش دەبێت تاوەکو بەغدا پابەندی رێککەوتن لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دەبێت.
سەرحان سلێڤانەیی گوتیشی: بەغدا بە رێککەوتنی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان پابەند نییە و یاسای بودجە و ئەو خاڵاتە جێبەجێ دەکات کە لەبەرژوەندی خۆیان دایە.
