داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حكوومه‌تى عێراقى ده‌كرێت

داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حكوومه‌تى عێراقى ده‌كرێت
مەحمود مەشهەدانی ئەندامی ئیئتیلافی نیشتمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای راگەیاندنی باری لەناكاو لە وڵاتەكەی و پێكهێنانی حكوومەتی قەیرانەكان بە سەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی كرد.

لە بەیاننامەیەكدا كە لەسەر پەیجی تایبەتی خۆی لە سەر تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، مەشهەدانی راگەیاندووە، لەم دۆخە دژوارەی ئێستا كە عێراق لە ئەنجامی شەڕی چارەنووسازی دژی توندڕەوان و بوونی گەندەڵییەكی زۆر و شكستی خزمەتگوزاریەكان رووبەڕووی بووەتەوە، باشترین رێگە چارە ئەوەیە باری لەناكاو لە هەموو عێراق رابگەیەندرێت و حكوومەتێكی بچكووك بۆ چارەسەری قەیرانەكان بە سەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران پێكبهێنرێت.

لە بەیاننامەكەدا ئەندامەكەی ئیئتیلافی نیشتمانی ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو حكوومەتە بچووكەش كە داوا دەكات بۆ چارەسەری قەیرانەكان پێكبهێنرێت، راستەوخۆ لە ژێر فەرمان و سەرپەرشتی ئەنجوومەنی نوێنەران بێت، بەڵام لەلایەن عەبادییەوە سەرۆكایەتی بكرێت و بە خێراق بڕیاری هەستیار و یەكلاكراوەش بێ‌ ئەوەی بۆ شێوازی بیرۆقراتی بگەڕێتەوە دەربكات.












باسنیوز
Top