رومادی.. هێزە عێراقییەكان لەپێشڕەویدان

 رومادی.. هێزە عێراقییەكان لەپێشڕەویدان
سەرچاوەیەکی باڵای نێو سوپای عێراق رایدەگەیێنێت، هێزە عێراقییەکان سێ میحوەری شاری رومادییان كۆنترۆڵكردوونەتەوە و ئاماژە بەوەش دەدات، كە شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی رومادی لە یەکلابوونەوە نزیکبووتەوە.

ئەفسەرێکی پلەبەرز لە هەواڵگری سوپای عێراق، رۆژی شەممە 1ـی ئابی 2015، لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند " هێزە ئەمنییەکان تائێستا سێ میحوەریان لە رومادی كۆنترۆڵكردوونەتەوە، تەنیا ناوچەی حومێرە لە کەرتی باشووری شارەکە ماوە کۆنترۆڵبکرێت، بە کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو ناوچەیەش هێرشێکی گەورە ئەنجامدەدەین بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی رومادی لەبن دەستی داعش".

ئەو سەرچاوەیە رووداو، کە پێی باشنەبوو ناوی ئاشکرابکرێت، ئاماژەی بەوەش كرد كە هێزە ئەمنییەکان لەپێشڕەویدان، دوا ناوچەش کە کۆنترۆڵیان کردووەتەوە ناوچەی موشەیهیدە بووە، هێزە ئەمنییەکانیش لەپێشڕەویدان بەرەو ناوچەی حومێرە بۆ هێرشكردنە سەر داعش لە سەرجەم میحوەرەکانەوە و یەکلاکردنەوەی شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی ئەنبار بە تەواوەتی.

سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە 13ـی تەمموزی 2015، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی پارێزگای ئەنباری لەبندەستی چەکدارانی رێکخراوی داعش راگەیاند.









رووداو
Top