مه‌رجه‌عیه‌تی‌ ئاینی‌ بۆ به‌رپرسان: سوكایه‌تی‌ به‌ داواكاریی‌ هاوڵاتیان مه‌كه‌ن

مه‌رجه‌عیه‌تی‌ ئاینی‌ بۆ به‌رپرسان: سوكایه‌تی‌ به‌ داواكاریی‌ هاوڵاتیان مه‌كه‌ن
مه‌رجه‌عیه‌تی‌ باڵای‌ ئاینی‌ له‌ عیراق، هۆشداریدایه‌ حكومه‌ت له‌ سوكایه‌تیكردن به‌ داواكاریی‌ هاوڵاتیان سه‌باره‌ت به‌ خراپی‌ خزمه‌تگوزاری‌ وزه‌ كاره‌با له‌ وڵات، به‌پێویستیشی‌ زانی‌ داواكاریی‌ هاوڵاتیان جێبه‌جێ‌ بكرێت.

شێخ عه‌بدولمه‌هدی‌ كربه‌لائی‌ نوێنه‌ری‌ ئایه‌توڵڵا عه‌لی‌ سیستانی‌ مه‌رجه‌عی‌ باڵای‌ ئاینی‌ له‌ عیراق، رایگه‌یاند: "پێویسته‌ حكومه‌تی‌ فیدراڵ و حكومه‌ته‌ خۆجێییه‌كان،" به‌شێوازێكی‌ گونجاو مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ داواكاریی‌ هاوڵاتیان بكه‌ن كه‌ گوزارشت له‌ رێزگرتنی‌ ده‌وڵه‌ت به‌رانبه‌ر به‌ هاوڵاتیانی‌ ده‌كات به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ په‌نا بۆ شێوازیی‌ زبر ببات"، داواشی‌ كرد هه‌وڵی‌ زیاتر بۆ فه‌راهه‌مكردنی‌ داواكاریی‌ هاوڵاتیان بخرێته‌گه‌ر تا هیچ نه‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی‌ كاتی‌، بارگرانی‌ سه‌رشانی‌ هاوڵاتیان سوكبكرێت.

نوێنه‌ری‌ مه‌رجه‌عیه‌تی‌ باڵای‌ ئاینی‌، هۆشداریدا له‌ سوكایه‌تیكردن به‌ داواكاریی‌ هاوڵاتیان و پشتگوێخستنیان، هیواشی‌ خواست به‌رپرسان به‌ دڵسۆزییه‌وه‌ كار بۆ به‌دیهێنانی‌ خواست و داواكاریی‌ هاوڵاتیان بكه‌ن.









خه‌ندان
Top