حەیدەر عه‌بادی داوای له وه‌زیر و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت كردووه بچنه نێو خه‌ڵك
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی عه‌بادییه‌وه بڵاوكرایه‌وه، ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی، عه‌بادی له‌گه‌ڵ وه‌زیری كاره‌با و به‌رپرسانی ئه‌و وه‌زاره‌ته كۆبووه‌ته‌وه و به‌دواداچوونی بۆ كێشه‌كانی كاره‌با و هۆكاریی لاوازبوونی سیستمی كاره‌با كردوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌پێویستی زانیووه، هه‌وڵی زیاتر بخرێته‌گه‌ڕ تا كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با به هاوڵاتیان زیاد بكرێن و له وه‌زاره‌ته‌كه‌شدا، كار بۆ بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی بكرێت.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیری عیراق، داوای له وه‌زیر و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت كردووه، بچنه نێو خه‌ڵك و له نزیكه‌وه گوێ بۆ كێشه‌ی و گیروگرفتی هاوڵاتیان بگرن و كار بۆ چاره‌سه‌كردنیان بكه‌ن.
دوێنێ هه‌ینی، ده‌یان چالاكوانی مه‌ده‌نی و هاوڵاتی له گۆڕه‌پانی ته‌حریر له به‌غدای پایته‌خت، خۆپیشاندانێكی به‌رفراوانیان رێكخست و تێیدا ناڕه‌زاییان به‌رانبه‌ر به خراپی باری خزمه‌تگوزارییه‌كان، ده‌ربڕی.
خه‌ندان
