حكومەتی عێراق داوای راگرتنی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا دەکات
حكومەتی عێراق هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆسەر بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK لە ناوچە سنوورییەکانی باشووری كوردستان بە پێشهاتێکی زۆر ترسناک دادەنێت و داوای راگرتنیان دەکات.
لە بەشێکی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە کە هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا دەستدرێژییە بۆسەر سەروەری عێراق و پێویستە تورکیا رێز لە پەیوەندییە دراوسێیەتییەكان بگرێت. هاوکات عێراق بەڵێندەدات رێگە لە هەموو جۆرە دەستدرێژییەک بگرێت لە خاکی عێراقەوە بۆسەر تورکیا.
لە راگەیێندراوی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بە پشتبەستن بەو رێککەوتنانەی واژۆکراون، داوا لە تورکیا کراوە پشکی عێراق لە سەرچاوە ئاوییەکانی دیجلە و فورات دابین بکات.
رووداو
