له نه‌جه‌ف سیستانی پێشوازی له جەواد زه‌ریفی كرد
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27ی ته‌مموزی 2015، عه‌لی سیستانی گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌كانی عیراق له پارێزگای نه‌جه‌ف پێشوازی له محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و شاندی یاوه‌ری كرد.
دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ری له كوه‌یته‌وه به‌سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدا.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ رایگه‌یاند: "زه‌ریف له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ لای سیستانی، پێكه‌وه دوایین پێشهاته‌كانی عیراق و رووداوه‌كانی ناوچه‌كه و چۆنیه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هزر و بیری توندڕه‌وی تاووتوێده‌كه‌ن به تایبه‌تیش شه‌ڕی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش.
پێشتر زه‌ریف بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی وڵاتانی كه‌نداو له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك، سه‌ردانی قه‌ته‌ر و كوه‌یتی كردبوو و دره‌نگانی شه‌وی رابردووش به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی كه چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت گه‌یشته عیراق.
بڕیاره دوای نه‌جه‌ف، زه‌ریف دیدار و كۆوبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئیبراهیم جه‌عفه‌ری و حه‌یده‌ر عه‌بادی له به‌غدا ئه‌نجام بدات.
ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق رایگه‌یاندبوو كه رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك و هاوكاری ئه‌منی نێوان عیراق و ئێران له‌سه‌رووی ئه‌و دۆسێیانهوه ده‌بن كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عیراق له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات.
خه‌ندان
