عەبادی لەسەر حیسابی دەوڵەت ژنێک خەڵات دەکات
بەپێی بڵاوکراوەیەکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیران پێشوازی لە دایکی قوسەی، ”پاڵەوان“ کردووە.
حەیدەر عەبادی بە نووسراو دەستخۆشی و سوپاسی خۆی داوەتە دایکی قوسەی و خەڵاتی نیشتمانیشی پێ بەخشیوە.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، دایکی قوسەی، لە ساڵی 2014، 25 سەربازی عێراقی لە ماڵەکەیدا پەنادابوو و لە چەکدارانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) پاراستبوونی، دوای ئەوەی لە کۆمەڵکوژیی سپایکەر رزگارییان بوو، کە تێیدا نزیکەی 1700 عێراقی لەلایەن داعشەوە کوژران.
باسنیوز
