سبه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دێته عیراق
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی (ئیسنا)، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه 26ی ته‌مموز، به‌رله‌وه‌ی بچێته به‌غدا، سه‌ردانی شاری نه‌جه‌ف ده‌كات.
ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی ئێران له 14ی ئه‌م مانگه‌دا له ڤیاننا له‌گه‌ڵ گروپی (5+1)ئه‌نجامیدا، له ریزبه‌ندی سه‌ره‌وه‌ی وتوێژه‌كانی زه‌ریف ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاتانه، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت ئێواره‌ی دوو شه‌ممه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بگه‌ڕێته‌وه تاران، چونكه وابڕیاره رۆژی سێ شه‌ممه و چوار شه‌ممه‌ی داهاتوو، فیدریكا موگرینی كۆمیسیاری سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتی و ئه‌وروپا و لۆران فابیۆس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، سه‌ردانی ئێران بكه‌ن.
خه‌ندان-
