هەوڵی لەسەرکارلادانی وەزیری کارەبای عێراق دەدرێت
ئەشواق جاف، پەرلەمانتاری پارتی بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی راگەیاندووە، کە رۆژی شەممە 25ـی تەمموزی 2015، یەکەم دانیشتنی ژمارە 5ـی خوولی یاسادانانی یەکەم بەڕێوەدەچێت.
ئەشواق جاف ئاماژەی بەوەشکردووە، کە کە قاسم فەهداوی، وەزیری کارەبای عێراق لە دانیـشتنەکە ئامادە دەبێت.
سەرچاوە عێراقییەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، کە بانگهێشتکردنی وەزیری کارەبا بۆ رێخۆشکردنە بۆ دوورخستنەوەی لە وەزارەت، بەهۆی ”کەمبوونەوەی کاتەکانی دابەشکردنی کارەبا لە پارێزگاکانی باشوور.
بە پێی زانیارییەکان، هەر لەو دانیشتنەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای دەستەی گشتی چاودێریی دابینکردنی داهاتی فیدراڵ دەکرێت.
باسنیوز
