ئۆدێرنۆ.. كشانه‌وه له عیراق هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بوو
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی فۆكس نیوز، جه‌نڕاڵ رای ئۆدێرنۆ ئاشكرایكرد كه هه‌وڵیداوه باراك ئۆباما رازی بكات نزیكه‌ی 30 بۆ 35 هه‌زار سه‌رباز له‌پێش كشانه‌وه‌ی ساڵی 2011 له عیراق بهێڵێته‌وه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی بێ هووده بووه.
ئۆدێرنۆ وتیشی، ئه‌و ئه‌ركه‌ی ئێستا لایه‌نه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، هه‌ر ئه‌و ئه‌ركانه بوون كه ساڵانی 2007 تا 2010 سوپای ئه‌مریكا له عیراق بۆ كۆتایی هێنان به توندوتیژی له‌و وڵاته ئه‌نجامیداون.
رای دۆێرنۆ ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه له‌وكاته‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له عیراق كشاوه‌ته‌وه، ئیداره‌ی باراك ئۆباما له هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه دووری خستووه‌ته‌وه كه په‌یوه‌ندیی به عیراقه‌وه هه‌یه.
