ھێزە ئەمنیەکانی عیراق ھەوڵی رزگارکردنی زانکۆی ئەنبار دەدەن

ھێزە ئەمنیەکانی عیراق ھەوڵی رزگارکردنی زانکۆی ئەنبار دەدەن
سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند ھێزە ئەمنیەکان ئامادەن بۆ ھێرشکردنە سەر زانکۆی ئەنبار بۆ ئەوەی لەژێر دەستی داعش رزگارکەن.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە سۆمەریە نیوزی راگەیاند: ھێزە ئەمنیەکان بەھاوکاری فڕۆکە و سوپا ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی ئەنجام دەدەن بۆ رزگارکردنەوەی زانکۆی ئەنبار لەبن دەستی چەکدارانی داعش .

ھەروەھا ئاماژەی بەوەش دا ، لە ئێستادا ئامادەن بۆ چونە ناو زانکۆی ئەنبار و رووبەرووی چەکدارانی داعش ببنەوە.
Top