به‌غدا.. دوكانی مه‌یفرۆشی و یانه‌كانی شه‌وانه داده‌خرێن
ماڵپه‌ڕی ره‌سمی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق بڵاویكرده‌وه، له‌باره‌ی داخستنی دوكانی مه‌یفرۆشی و یانه‌كانی شه‌وانه له به‌غدای پایته‌ختدا ده‌ڵێت: ئه‌وان دژی هیچ خاوه‌نكار و پیشه‌وه‌رێك نین، ته‌نها یاسا په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن و رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به‌یاسای كار جێبه‌جێده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شی نووسیووه: بۆیه پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو خاوه‌نكارێك به‌تایبه‌ت خاوه‌نی یانه‌كانی شه‌وانه‌و دوكانی مه‌یفرۆشی، پابه‌ندی یاسابن و سه‌رپێچی نه‌كه‌ن.
باس له‌وه‌ش ده‌كات: دوای ئه‌و بڕیاره، هێزه‌كانی پۆلیس هه‌ستاون به‌داخستنی ژماره‌یه‌ك یانه‌ی شه‌وانه‌و دوكانی مه‌یفرۆشتن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی جێگه‌ی گومان بوون و مۆڵه‌تی یاساییان نه‌بووه، یان سه‌رپێچیان له رێنماییه‌كاندا كردوه.
خه‌ندان
