مەرجەعێکی شیعە داوای دەرکردنی ئێران و “عەمیل”ـەکانی دەکات

مەرجەعێکی شیعە داوای دەرکردنی ئێران و “عەمیل”ـەکانی دەکات
مەرجەعێکی شیعەکانی عێراق داوای دەرکردنی هێزە ئێرانییەکان و دەست و پێوەندە عێراقییەکانیان دەکات.

شێخ مەحموود سەڕخی، یەکێک لە مەرجەعەکانی شیعە لە عێراق داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، کە بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی عێراق لە ئەستۆ بگرێت و حکوومەت و پەرلەمان هەڵوەشێنێتەوە.

شێخ مەحموود لە پێگەی خۆی لە ئینتەرنێت، ئاماژەی بەوەشداوە، کە عێراقییەکان باوەڕیان بە بەڵێنەکانی حکوومەت و ئەمریکا نەماوە، چونکە ئێران دەتوەردەداتە کاروبارەکانی.

سەڕخی پێیوایە چوونی گەنجان بۆ نێو داعش، پاش بێ هیوابوون و کوژرانی ئەندامانی خێزانەکانیان دێت بە دەستی میلیشیاکانی عێراق.

پێشتر شێخ مەحموود سەڕخی دژایەتی خۆی بۆ فەتوای عەلی سیستانی راگەیاند، کە میلیشیای شیعەی پێدروستکرد و نزیکەی ساڵێکیش دەبێت بە تۆمەتی زیانگەیاندن بە ئاسایشی وڵات، هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەدوایەوەن.











باسنیوز
Top