دیاله؛ بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک له بازاڕێک زیاتر له سەد کەس کوژران

دیاله؛ بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک له بازاڕێک زیاتر له سەد کەس کوژران
بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو له بازاڕی شارۆچکەی "خان بەنی سەعد" زیاتر له ١٠٠کەس کوژران که زۆربەیان منداڵ بوون.

ئەم تەقینەوەیە دوێنێ له یەکەم رۆژی جەژن رووی دا له کاتێک خەڵک سەرقاڵێ کڕینی شت و مەک بوون. خان بەنی سەعد زۆرینەی شیعەنشینه.

گروپی تیرۆریستیی داعش بەرپرسیارێتیی خۆی لەم تەقینەوەیه راگەیاندووه.

"ئەحمەد تەمیمی" بەڕێوەبەری پۆلیسی خان بەنی سەعد به ئاژانسی رۆیتێرزی راگەیاندووه: تەقینەوەکه تا رادەیەک نامرۆڤانه و کارەساتبار بووه که خەڵک له سندووقی میوه بۆ کۆ کردنەوەی تەرمی منداڵان کەڵکیان وەرگرتووه.

بەرپرسانی دیاله رێوڕەسمی جەژنیان هەڵوەشاندۆتەوه و سێ رۆژی ماتەمینیان راگەیاندووه.

Top