عه‌بادی: به‌م نزیكانه پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی رومادی و ته‌واوی پارێزگای ئه‌نبار راده‌گه‌یه‌نین
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاوی كردووه‌ته‌وه، حه‌یده‌ر عه‌بادى ئاماژه‌ى به‌وه كردووه كه به‌م نزیكانه پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی شاری رومادی و ته‌واوی پارێزگای ئه‌نبار له‌ده‌ستى تیرۆریستانى داعش راده‌گه‌یه‌نن و هاوكات، ئاماده‌كاری زیاتر ده‌كه‌ن بۆ به‌هێزكردنی سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق .
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق راشیگه‌یاندووه كه له‌كاتی گرتنه‌وه‌ی شاری رومادی و ناوچه‌كانی دیكه‌ی پارێزگای ئه‌نبار، تۆڵه‌ی خوێنی رژاوی عێراقییه‌كان له تیرۆریستانى داعش ده‌كه‌ینه‌وه وتوندترین سزایان ده‌ده‌ین .
راشیگه‌یاندووه كه له ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی رومادی، هێزه‌كانی سوپای عێراق و پۆلیسی ئیتیحادی و حه‌شد شه‌عبی به‌شدار ده‌بن .
جێى باسه به‌یانى رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له به‌یاننامه‌كه‌دا رایگه‌یاندبوو كه به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه ئۆپه‌راسیۆنى ئازادكردنى ئه‌نبار ده‌ستیپێكردووه و هێزه‌كانی سوپا، هێزه ئه‌منییه‌كان، حه‌شدی شه‌عبی و چه‌كدارانی هۆزه‌كان به‌شداریى ده‌كه‌ن .
