لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى: به‌ر له‌ هاتنى پشووه‌كانى جه‌ژن ناوچه‌كانى ئه‌نبار به‌ ته‌واوى رزگار ده‌كرێنه‌وه‌

لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى: به‌ر له‌ هاتنى پشووه‌كانى جه‌ژن ناوچه‌كانى ئه‌نبار به‌ ته‌واوى رزگار ده‌كرێنه‌وه‌
لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ته‌ئكیدى كرده‌وه‌، به‌ر له‌ده‌ستپێكردنى پشووه‌كانى جه‌ژنى ره‌مه‌زان ناوچه‌كانى پارێزگاى ئه‌نبار به‌ تایبه‌تیش شارى رومادى كه‌ ناوه‌ندى پارێزگاكه‌یه‌ به‌ ته‌واوه‌تى رزگار ده‌كرێنه‌وه‌.

حه‌سه‌ن سالم ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌ر له‌ هاتنى جه‌ژنى ره‌مه‌زان، هێزه‌كانى سوپا و حه‌شدى شه‌عبى به‌ یه‌كجارى ناوچه‌كانى پارێزگاى ئه‌نبار به‌ تایبه‌تیش شارى رومادى له‌ ژێر ده‌ستى تیرۆرستانى داعش رزگاریان ده‌كه‌نه‌وه‌ و سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ش به‌ده‌ست دێنن. له‌ ماوه‌ى دوو رۆژى رابردووش، ئۆپه‌ڕاسیۆنى گرتنه‌وه‌ى ناوچه‌كانى پارێزگاى ئه‌نبار به‌ به‌شدارى هێزه‌كانى سوپا و پۆلیس و حه‌شدى شه‌عبى و هۆزه‌ چه‌كداره‌كانى سوننه‌ ده‌ستپێكرد كه‌ تا ئێستا به‌رده‌وامه‌.
Top